نووسینی: سالار مه‌حمود
رانان: ته‌ها سلێمان
به‌رایی
هه‌موو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێك شێواز و سه‌لیقه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ نووسین، سالار مه‌حمود له‌م كتێبه‌یدا به‌پشت به‌ستن به ئه‌زموونی رابردووی له نووسین و كاری رۆژنامه‌وانیدا، جگه‌له توێژینه‌وه یان لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك پرۆسه‌ی كاری رۆژنامه‌وانیی بنكۆڵكاری به پشوودرێژییه‌كی زۆره‌وه، كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و خوڵقێكی فراوانی له‌گه‌ڵدا به‌كاربردووه
لاپه‌ڕه‌ی جینۆسایدنامه له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانی؛ هه‌رجاره‌ی كتێبێك هه‌ڵده‌بژێرێت و رانانی بۆ ده‌كات و هه‌وڵی ناساندنی به‌خوێنه‌ران ده‌دات. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌نده‌ی بتوانین به‌شێك له‌و كتێبانه‌ی له‌م بارەیە‌وه چاپ و بڵاوبوونه‌ته‌وه (له‌باره‌ی جینۆسایدی كورد و كوردستانه‌وه) تۆمار و دۆکیۆمێنت بكه‌ین. رانانی كتێبی ئه‌م جاره (دۆسییه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق)ه.
كتێبه‌كه له نووسین و ئاماده‌كردنی (سالار مه‌حمود)ه، كه ساڵانێكه له‌پاڵ ئه‌ركی تردا له‌باره‌ی تاوانی جینۆساید به‌گشتی و جینۆسایدی ئه‌نفال به‌تایبه‌ت ده‌نووسێت. ئه‌م كتێبه ساڵی 2024 بۆ جاری دووەمی چاپکراوەتەوە به‌تیراژی (1000) دانه به قه‌باره‌ی نیوئه‌یفۆر و ژماره‌ی لاپه‌ڕە‌كانی (352) لاپه‌ڕەیه.
بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه
بابه‌تی كتێبه‌كه تۆماركردن و گێڕانه‌وه‌ی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفاله به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه و شه‌یه‌تحاڵ و دۆكیۆمێنت و شاره‌زایی و زانیارییه‌كانی نووسه‌ر. زۆرترین بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كه له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگایی تاوانه‌كه‌یه، له‌ناو دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق.
هه‌روه‌ك له پێڕستی كتێبه‌كه‌دا خوێنه‌ر به‌ئاسانی تێده‌گات كه بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كه چۆن پۆلێنكراوه و پۆلێنكردنه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه: (پێشه‌كی، به‌رایی، پێكهێنانی دادگای باڵای تاوانه‌كان، یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له دۆسییه‌ی ئه‌نفال، بۆچی دادگای دوجه‌یل خرایه پێش ئه‌نفال، ئه‌نفال له ته‌رازووی دادگای نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، پێناسه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، خوێندنه‌وه‌ی مورافه‌عه سه‌ره‌تاییه‌كانی دۆسییه‌ی سه‌ده، هێزی دۆكیۆمێنت، له ناحیه‌ی رزگاری و كه‌لار چیمانكرد، چاره‌نووسی قورئان و مزگه‌وته‌كان له‌ئه‌نفالدا، ژنه رووسوره‌كانی شایه‌تحاڵی ئه‌نفال، له 40 ٪ی سوپا به‌شداریی ئه‌نفالی كردووه، 70 فه‌وجی جاش به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا كردووه، مام جه‌لال و شایه‌تیدان له دادگایی سه‌دام حوسێن‌دا، رۆیشتن به‌ره‌و دادگا، سه‌دام حوسێنم چۆن بینی، سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه سه‌دام چ داوایه‌كی له دادگا كرد، سه‌رگوزشته‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی گوندی وڕێڵه، محه‌مه‌د عورێبی چۆن كرایه سه‌رۆكی دادگا، دانپیانانی عه‌لی كیمیاوی، دكتۆر فایق گوڵپی له دادگای ئه‌نفالدا، دكتۆر زریان و دكتۆر شوان له نه‌خۆشخانه‌ی خه‌تێ و به‌رگه‌ڵو، پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان له دادگا، كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك له راگواستنی ئه‌نفالدا، ئه‌نفالكراوه‌كان كه‌م یان زۆرتربوون له 182 هه‌زار، باشترین قه‌ره‌بووكردنه‌وه، وه‌كو جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشێروان مسته‌فا سه‌یرتان ده‌كه‌ین، مانگی ره‌مه‌زان و كیمیاباران، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كێیه؟، چیرۆكی كیمیابارانی گوندی سیوسێنان، بارق و سێ پێشمه‌رگه له‌نێو كۆپته‌ردا، باره‌گای بارزانی كیمیابارانكراوه، ئه‌نفالی بادینان و چۆنێتی رووكردنه توركیا، پارێزه‌ری سابر دووری عیتاد خاسی سه‌لماند، پشكنینی بیانییه‌كان له كامپه‌كانی دیاربه‌كر و ماردین، سه‌لاجه‌ی مردووه‌كان توانای ئه‌و هه‌موو ته‌رمانه‌یان نییه، جاش له‌دۆسییه‌ی ئه‌نفالدا، ئه‌نفال و راگه‌یاندنه‌كانی به‌عس، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی له‌نێو دادگادا، چاره‌نووسی خێزانی سه‌ربازه عیراقییه‌كه، وشه‌ی كاكه سه‌دامی هێنایه قسه، حه‌جاجی به‌عس، كوردستانی نوێ و عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود، له هۆڵی دادگادا، سه‌دام و شه‌ره‌ف، بایكۆتی پارێزه‌رانی داكۆكی كار له تاوانباران، رێكه‌وتنی توركیا و عیراق له‌زاری تاریق عه‌زیزه‌وه، بڕیاری 160ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، فرمێسكه‌كانی كه‌مارا له هۆڵی دادگادا، گومان له بوونی نوگره‌سه‌لمان، عه‌لی كیمیاوی له‌به‌رده‌م چه‌ندین پرسیار و وه‌ڵامدا، سوڵتان هاشم و به‌خشینی نه‌وت شوجاعه به‌نهێنی، سوڵتان هاشم كێیه، هه‌وڵی ئازادكردنی سوڵتان هاشم، سه‌رباز وه‌ك قوربانی سیاسییه‌كان، له‌دوای خۆی تیمه‌كه‌ی سه‌دام به‌رگرییان له‌كێ كرد؟، دۆسییه‌ی ئه‌نفال به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌دام، سزای له‌سێداره‌دانی سه‌دام چۆن ده‌ركرا؟، سه‌دام حوسێن ئه‌و تاوانباره‌ی له ترسا له سێداره‌درا، ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی به گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه، له چاوه‌ڕوانی ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراواندا، له كوردستان جاش و له هۆڵه‌نداش فرانس ڤان ئارت، كارتی كورد له داگای جه‌لاددا، بانگه‌وازی دادگایی سه‌رۆك جاشه‌كان، پرسی ئه‌نفال له بازنه‌ی گوتاری سیاسیی كورددا، خاتیمه‌ی دادگای ئه‌نفال، پاشكۆكان، ده‌قی یاسای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراق، چه‌ند دۆكیۆمێنت سه‌باره‌ت به‌دۆسیێه‌ی ئه‌نفال.) جارێ هه‌موو ئه‌مانه ناونیشانن و له كتێبه‌دا هاتوون.
شێوازی نووسینی كتێبه‌كه
هه‌موو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێك شێواز و سه‌لیقه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ نووسین؛ سالار مه‌حمود له‌م كتێبه‌یدا به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی رابردووی له نووسین و كاری رۆژنامه‌وانیدا، جگه له توێژینه‌وه یان لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك پرۆسه‌ی كاری رۆژنامه‌وانیی بنكۆڵكاری به پشوودرێژییه‌كی زۆره‌وه، كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و خوڵقێكی فراوانی له‌گه‌ڵدا به‌كاربردووه و ئیشی تێداكردووه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی ورد بخه‌یته سه‌ر كتێبه‌كه و بیخوێنیته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بڕۆیته سه‌ر ناوه‌ڕۆك، له پێڕست و ناونیشانه‌كانه‌وه ئه‌م راستییه‌ت بۆ ساغ دەبێتەوە کە (كاری بنكۆڵكاریی رۆژنامه‌وانی له‌كتێبێكدا تایبه‌ته به‌دۆسییه‌كی گرنگ- دۆسییه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق)، بێگومان كاری بنكۆڵكاریی رۆژنامه‌وانی له كتێبێكدا زۆر قورس و سه‌ختتره له‌وه‌ی كار له‌سه‌ر راپۆرتێكی بنكۆڵكاریی رۆژنامه‌وانی بكه‌یت.
بۆ نموونه كاتێک ده‌چیته سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه؛ ده‌یان ناونیشانی رۆژنامه‌وانی سه‌رنجت په‌لكێش ده‌كه‌ن و ده‌توانین لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه، به‌ڵام پێش هێنانه‌وه‌ی نموونه‌كان له‌و پێشه‌كیه‌ی كه سالار بۆ كتێبه‌كه‌ی نووسیوه، ده‌ڵێت: (له ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێكی بواری جینۆساید وه‌ك میوانی چاو‌دێر له چه‌ند دانیشتنێكی دادگای ئه‌نفال به‌شداربووم، له‌وێوه و دواتریش بیرۆكه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ دانیشتنه‌كانی دۆسییه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌لام دروست بوون)، بێگومان پێش ئه‌م كتێبه و ساڵێک دوای ئه‌و به‌شداریكردنه كتێبی (ئه‌نفال و دادگا)ی نووسیوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت (به‌ڵام له ئاستی گه‌وره‌یی پرۆسه‌كه و دادگاكەدا نه‌بوو) بۆیه بیر له پڕۆژه‌یی هه‌مه‌لایه‌نتر و گشتگیرتر ده‌كاته‌وه و ئه‌نجام ئه‌م كتێبه ده‌نووسێت و ئاماده ده‌كات.
نموونه‌كان
بۆئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی پێشوومان له‌باره‌ی كتێبه‌كه وه‌ك (كارێكی بنكۆڵكاری رۆژنامه‌وانی بسه‌لمێنین) ئه‌م نموونانه له كتێبه‌كه‌وه ده‌خه‌ینه پێش چاوی خوێنه‌ر، كه باوه‌ڕمان وایه ده‌ستبار و هاوكارمان ده‌بن بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كه‌مان.
له لاپه‌ڕه‌ی 69 و له‌ژێر ناونیشانی (رۆیشتن به‌ره‌و دادگا) رۆژی هه‌ینی 6/10/2006 له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، عومه‌ر محه‌مه‌د، ته‌ها سلێمان، عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود، مه‌جید ساڵح) به‌و پێیه‌ی ئه‌م ناوانه به‌شێك له‌و نووسه‌رانه بوون كه له رووی كاری نووسین و رۆژنامه‌وانییه‌وه بایه‌خ به‌ئه‌نفال و دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كورد ده‌ده‌ن له نووسینی كتێب و ده‌ركردنی بڵاوكراوه و دۆكیۆمێنتكردن، له سه‌عات دووی پاشنیوه‌ڕۆ له سلێمانییه‌وه به‌فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و به‌غدا، هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 75 و له‌ژێر ناونیشانی (سه‌دام حوسێن)م چۆن بینی؟؛ ده‌نووسێ (بینینی دادگا له ته‌له‌فزیۆنه‌وه زۆر جیاوازه وه‌ك له ئاماده‌بوونت له‌نێو هۆڵی دادگاكه، له‌وه‌ش زیاتر بینینی سه‌دام حوسێن له ته‌له‌فزیۆنه‌وه زۆر جیاوازه وه‌ك له‌وه‌ی له روو بیبینیت). هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 88 و له‌ژێرناونیشانی (سه‌رگۆزشته‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی گوندی وڕێڵه) نووسه‌ر ده‌ڵێت: (له‌سه‌ر وه‌ختی ئاماده‌كاری بۆ نووسینی ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ هێشووی پورزا و هاوته‌مه‌نم باسی رۆژگاری ئه‌نفالمان كرد، ئه‌وكاته پێكه‌وه‌بووین له وڕێڵه و ترس و بیم ناوچه‌كه‌ی گرتبوو، راسته ئه‌و هه‌موو ساڵانه شه‌ڕ روویده‌دا و كۆپته‌ر ده‌هات و تۆپبارانی گونده‌كه ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر خه‌مناك و مه‌ترسیداربوو، هه‌ستمان پێده‌كرد). هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 121 له‌ژێر ناونیشانی (مانگی ره‌مه‌زان و كیمیاباران) نووسه‌ر له زمانی سكاڵاكارێكه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت: (ده‌مه‌وێت له سه‌دام و عه‌لی كیمیاوی بپرسم بۆچی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا كیمیابارانتان كردین؟ و دایك و باوكم به‌زمانی به‌ڕۆژوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا).
كتێبه‌كه‌ی سالار مه‌حمود سه‌دان نموونه‌ی ئاوا گرنگی تێدایه كه هه‌موویان ده‌یسه‌لمێنن ئه‌وان به‌شێوازی رۆژنامه‌وانیی بنكۆڵكاری توانیویانه كه‌شێك بۆ خوێنه‌ر دروست بكه‌ن، دوور له زمانی فه‌لسه‌فه و فیكر و مه‌جاز، به‌ڕه‌وانی و ئاسانی له زۆرێك له ره‌هه‌ند و پێچ و په‌ناكانی دۆسییه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كان تێبگات.
خستنه‌ڕوویه‌كی پوخت و باش
نووسه‌ر له‌م به‌شانه‌دا (پێكهێنانی دادگای باڵای تاوانه‌كان، یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له دۆسییه‌ی ئه‌نفال، بۆچی دادگای دووجه‌یل خرایه پێش ئه‌نفال، ئه‌نفال له‌ته‌رازووی دادگای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، پێناسه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی) به‌شی ئه‌وه زانیاری كۆكراوه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، كه خوێنه‌ر پێویستی به‌هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولا یان سه‌رئێشه‌یه‌ك نه‌بێ بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانیاری‌دا.
پاشان له به‌شه‌كانی تردا كه پێشووتر و له‌باسی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌دا بیرمانخستنه‌وه، هه‌رهه‌موو زانیاری بنكۆڵكارین و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له ئه‌نفال ناسی و دۆسییه‌ی تاوانه له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان نزیكت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نووسه‌ر هه‌وڵیداوه له‌ژێر هه‌موو ناونیشانێكدا، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووت له‌سه‌ر تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال و كاریگه‌رییه‌كانی له رووی (یاسایی، فیكری و سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌یی و ده‌روونی) بۆ بێنێته‌وه و بیسه‌لمێنێت، ئه‌وه گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری و ترسناكیی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال بوو، وایكرد دادگا بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدات نه‌ك گه‌وره‌یی دادگا كه ئێستاشی پێوه‌بێ له‌ژێر پرسیاردایه له‌زۆر رووه‌وه.
تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال له دادگا
له‌چوارچێوه‌ی (هێزی دۆكیۆمێنت)ی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفالدا نووسه‌ر ده‌مانخاته به‌رده‌م ئاماده‌كارییه‌كی كه‌م وێنه بۆ ده‌ستپێكردنی دادگایی دۆسییه‌ی تاوانه‌كه و ده‌ڵێت: (كه‌یسێكی 9000 لاپه‌ڕه‌یی، راپۆرتی شاره‌زایانی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و وێنه و كاسێتی ده‌نگی و ڤیدۆیی، ئاماده‌بوونی ده‌یان سكاڵاكار و شایه‌ت، هه‌گبه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌نفال بوو له‌دادگا).
ئه‌و (كه‌یس)ە 9000 لاپه‌ڕه‌یه‌ی نووسه‌ر باسی ده‌كات؛ ده‌قاو ده‌ق وایه كه كۆپییه‌كی له‌و سه‌فه‌ره‌ماندا بۆ به‌غدا و به‌شداریكردن له‌چه‌ند دانیشتنێكی دۆسییه‌ی دادگایی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌ستمان كه‌وت، له‌دوو توێی (32) فایلدایه و هێنده‌ی به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمێنتی دام و ده‌زگا سته‌مكاره‌كانی (به‌عس) و سه‌ركرده‌كانی تیایه، به‌شی سه‌دان كتێب توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و تێكڕاشیان گوزارشتن له دڵڕه‌قی و فه‌لسه‌فه‌ی تاوانكاریی به‌عس و ده‌وڵه‌تی عیراق له سه‌رده‌می پێش و پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.
رۆژی ده‌ستپێكردنی دادگایی ئه‌نفال
كتێبه‌كه گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای هه‌ندێ رۆژ و مانگ و ساڵی نه‌زانراوه‌وه‌ن، ئه‌م كتێبه بخوێننه‌وه و بزانن چ رۆژ و مانگ و ساڵێ دادگایی له دۆسییه‌ی ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد؟ هه‌ر به‌ڕاستی نه‌ك خه‌ڵكی ساده‌ی ئێستا له زۆربه‌ی سیاسی و حكومڕانه‌كانی هه‌رێمی كورستان بپرسه و پێیان بڵێ (كه‌ی رۆژی ده‌ستپێكی دادگایی دۆسییه‌ی ئه‌نفاله نایزانن)؟ نووسه‌ر تۆماری ده‌كات كه رۆژی 26/8/2006 ده‌ستپێكی دادگاییه‌كه‌یه، واته دوای (61) دانیشتنی دادگا له رۆژی 26/8/2006 تا 24/6/2007 دۆسییه‌ی دادگایی ئه‌نفال كۆتایی پێهات و دادگای باڵای تاوانه‌كان له عیراق بڕیاری كۆتاییدا، كه تاوانی ئه‌نفال (تاوانی جینۆساید)ە و بۆ هه‌ریه‌ك له تاوانباره‌كانیش به‌مشێوه‌یه بڕیاریدا ( عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بڕیاری له‌سێداره‌دان، حوسێن ره‌شید و سوڵتان هاشم بڕیاری له‌سێداره‌دان، سابر دووری بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی، تاهیر تۆفیق عانی بڕیاری ئازادكردن).
نووسه‌ر له زۆر جێگادا باسی تۆمه‌تبار و تاوانباره‌كانی دۆسییه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه چ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك پێویست ناوی تۆمه‌تباره‌كانی دۆسییه‌ی تاوانه‌كه‌ی یاداشت نه‌كردووه، كه جگه له‌وانه‌ی (422) ناون و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، سه‌دان ناوی تر هه‌ن له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عیراق و به‌عس، تۆمار و داوا نه‌كراون، بۆ نموونه (سێكته‌ری سوپا، هه‌واڵگریی سوپا، هێزی ئاسمانی و زه‌مینی، ئه‌فسه‌ره مه‌یدانییه‌كان، هه‌واڵگریی مه‌ده‌نی، ئه‌منی تایبه‌ت، ئه‌منی گشتی، گاردی كۆماری، سوپای میللی، فه‌وجی جاش، سه‌ركردایه‌تیی به‌عس، لقه‌كانی به‌عس، رێكخراوه‌كانی به‌عس) ئه‌مانه و ده‌یان ده‌زگای لاوه‌كی به‌عس، كه پێویستمان به دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی و دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه تێكڕایان یه‌كلایی بكاته‌وه.
خوێنه‌ر بیه‌وێ زانیارییه‌كان به‌ته‌واوی وه‌ربگرێت و بزانێت، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه‌كه و به‌وردی بیخوێنێته‌وه.
مام جه‌لال و شایه‌تیدان له دادگا
نووسه‌ر ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: ( رۆژنامه‌ی شه‌رق ئەلئە‌وسه‌ت و كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له ده‌ستپێكی دادگاییه‌كه‌دا به‌جیا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال كرد، له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه‌ش بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو) و ده‌نووسێت و ده‌ڵێت (بابه‌تی دادگاییكردنی سه‌رۆك كۆماری پێشووی به‌ستووه‌ته‌وه به گۆڕانی له عیراق و كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێی وترا كه رژێمی سه‌دام له ئه‌نفالدا ئێوه‌ی به‌ئامانج گرتووه، وه‌ك شایه‌تحاڵ به‌شداری ده‌كه‌یت له دانیشتنه‌كانی دادگادا)، ئه‌وه‌ی كه جێگای تێڕامان و سه‌رنجه و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لاله، كه ره‌نگه خودی دادگا و دادوه‌ر و سیاسییه‌كانی عیراق و ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵامه‌یان نه‌كردبێت یان پێچه‌وانه‌كه‌یان چاوه‌ڕوان كردبێت. نووسه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال تۆمار ده‌كاته‌وه كه به‌مشێوه‌یەیە (كاتێك دادگا با‌نگم بكات، ئاماده ده‌بم) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه (ئه‌گه‌ر دادگا با‌نگم بكات) له‌مه‌غزادا چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌گرت بۆ ئه‌و كات و سه‌رده‌مه و سیاسه‌تی نوێ و پێگه و گه‌وره‌یی مام جه‌لال، چونكه وه‌ك نووسه‌ر شیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: (چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م جاربوو سه‌رۆكێك له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ئه‌م وڵاته‌دا به‌ئاڕاسته‌یه‌ك قسه‌بكات كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌بێ هیچ به‌رپرس و ده‌سڵات دارێك چیتر له عیراقی دوای به‌عس و دیكتاتۆرییه‌تدا له‌سه‌رووی دادگا‌و یاساوه نابێت).
ئه‌م روانین و دیدگایه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئه‌وسا و ئێستاش له‌پرۆسه‌ی حكومڕانیی عیراقدا راست و دروسته و ده‌كرێت بكرێته بنه‌مای حكومڕانییه‌كی ته‌ندروست، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید و هاوشێوه‌ی تاوانی ئه‌نفال نه‌دات. كاتێكیش (مام) ئه‌مه‌ی وتوه به‌ته‌واوی له‌وه تێگه‌یشتوه كه دكتاتۆرییه‌ت چ ئاینده‌یه‌كی ره‌ش بۆ وڵات و كۆمه‌ڵگه و پێكهاته‌كانی دروست ده‌كات.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تا-به‌رایی كتێبه‌كه
وه‌ك پێشنیازێكی گرنگ ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ (به‌رایی) كتێبه‌كه كه لایه‌ن مامۆستا جه‌عفه‌ر نووسراوه و له‌په‌ره‌گرافی كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا (به‌رایی) پێشنیاز ده‌كات و ده‌ڵێت: (دۆسییه‌كانی دادگایی ئه‌نفال، ئه‌وه مێژووی نه‌نووسراوی ئێمه‌یه، ئاواته‌خوازم حكومه‌تی فیدراڵی عیراق یان حكومه‌تی هه‌رێم به رێكوپێكی وه‌ك خۆی به‌چاپی بگه‌یه‌نن، له زانكۆ به‌شی مێژوو، یان زانستی سیاسی سۆسۆلۆژی، كورسییه‌ك بۆ ئه‌نفال دانرێت، له زانكۆكانی به‌غدا، موسڵ و به‌سره‌ش، پێویسته له‌و به‌شانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكرا، كورسی ئه‌نفال بكرێته‌وه).
ره‌نگه من له‌ناوه‌ڕۆكی بۆچوون یان پێشنیازه‌كه‌ی مامۆستا جه‌عفه‌ر تێبگه‌م و ده‌شزانم له‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه پێشنیازه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام دروست وابوو، ئه‌م پێشنیازه ئاوا بكرایه و بینووسییایه (دۆسییه‌ی تاوانه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال، تاوانی جینۆسایدی فه‌یلییه‌كان، جینۆسایدی با‌رزانییه‌كان، جینۆساید و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، جینۆسایدی قه‌ڵادزێ، جینۆسایدی سه‌یدسادق) كه یه‌كه‌م تا چواره‌م به پرۆسه‌یه‌كی دیار و ئاشكرا و پێنجه‌م و شه‌شه‌میان به بڕیاری زاره‌كی و په‌راوێزی، مێژووی رابردووی جینۆسایدكردنمان و نه‌نووسراوه و تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال رووكنێكی سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه‌یه و ئینجا پێشنیازی بكردایه و بیوتایه (ته‌واوی ئه‌م دۆسییانه له ئه‌لیفه‌وه تا كۆتایی چۆن له دادگا هاتووه و رۆیشتووه و بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و كوالێتییه‌كی به‌رز، به هه‌رسێ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزی چاپ و بڵاوبكرابایه‌ته‌وه، هاوكات فه‌لسه‌فه و فیكر و سیاسه‌تی تاوانه‌كه و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی، له‌ته‌واوی سیستمی په‌روه‌رده و زانكۆكانی عیراق و كوردستان بخوێندرایه).
ئه‌مه‌ش كه ده‌بێت هه‌موو كورد به‌تایبه‌ت سیستمی حكومڕانی و حزب و بژارده‌ی خوێنه‌وار و رووناكبیر و توێژه‌ر و نووسه‌ران، به‌رده‌وام كه‌موكوڕیی له‌سه‌ربكه‌نه‌وه و بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجام، ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كورد بووه و هه‌ر كوردیش ده‌بێت.
قسه‌یه‌ك و كۆتایی
من دڵنیام سالار مه‌حمود شه‌ونخونی زۆری به‌دیار ئه‌م كتێبه‌وه بینیوه و دڵنیاشم كارێكی گه‌وره و گرنگی ئه‌نجام داوه، دڵنیاتریشم له‌وه‌ی ئێستا خۆیان پێداچوونه‌وه‌ی بۆبكه‌ن، زۆرشت لاده‌بات و زۆرشتی نوێشی ده‌خاته‌سه‌ر. گرنگ كاره‌كه پیرۆزه و باوه‌ڕیشم به‌وه‌یه ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رچاوه باشه‌كانی به‌رده‌ست له‌باره‌ی (دۆسییه‌ی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق)دا، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه وتمان، ته‌نیا هه‌وڵێكی بچووكه بۆ ناساندنی كتێبه‌كه و هیچی تر.