دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

02:29 - 2025-07-26
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، رۆژی دووشەممە 28ـی مانگ، لەسەر سێ سکاڵای گرنگ کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆژەی رووناکی.

دوو سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکراون و داوای گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەن لە وادەی خۆیدا و دوورخستنەوەی لە ناکۆکییە سیاسییەکان. سکاڵای سێیەم   دژی پرۆژەی رووناکییە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ تەرخانکردنی 265 ملیار دینار بۆ پرۆژەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان