سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەرکردنی نووسراوی رەسمی بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک و موسڵ و دیالە بەرێکەوت نەبووە و ئامادەکاریی بۆ کراوە.
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێویستە هاوشێوەی پرسی مووچە یەکێتی و پارتی لە بابەتی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان یەکدەنگ بن.
دەشڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی مەترسییەکی گەورەیە.