لە دانوستانە سەرەتاییەکاندا بۆ رێککەوتنێکی نوێی نەوت، تورکیا داوای لە عیراق کردووە کرێی تێپەڕبوونی هەر بەرمیلێک نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ 2.5 دۆلار بەرزبکاتەوە.
بەگوێرەی روانگەی "ئێکۆ عیراق"، پێشتر کرێی هەناردەکردن لەنێوان 1 بۆ 1.5 دۆلار بووە.
سەرچاوەکە جەختیش دەکاتەوە کە گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و نەگەیشتوونەتە ئاستی دانوستانی رەسمی بۆ داڕشتنی رێککەوتنێکی نوێ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک.