هەڤاڵ یاسین سابر
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبریە ئەحمەد شەریف) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە رۆڵتان لە خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی دیاروبەرچاوە.
بۆ ئەم ماتەمە هاوبەشی خەمتانم، لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان