پزیشکیان هۆشداری لە وشکبوونی بەنداوەکانی تاران دەدات

02:28 - 2025-08-01
جیهان
59 جار خوێندراوەتەوە

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای زنجانی وڵاتەکەی، مسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، هۆشداری دا لە وشکبوونی بەنداوەکانی تاران لە چەند مانگی داهاتوودا و داوا دەکات، بەکار‌هێنان و ئیدارەدانی ئاو باشتر بکرێت.

راشیگەیاند، ئەگەر نەتوانرێت ئیدارەی باشی ئاوی تاران بدرێت و خەڵک دەست بە ئاوەوە نەگرن و بەکاربردن رەچاو نەکرێت، ئەوا دەبێت چاوەڕێي وشکبوونی بەنداوەکان بن.

لەلایەکی دیکەوە، عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران هۆشداریدا لە دروستبوونی قەیرانی کەمئاوی لە وڵاتەکەی و رایگەیاند، ئەمساڵ پێنج پارێزگایان رووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی کەمئاوی دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان