دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باجى لەسەر دەیان وڵات زیاد کرد کە لە هەفتەی ئایندەوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و عیراقیش دەگرێتەوە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەى خستۆتەڕوو، زیادکردنی باج لەسەر هەناردەی وڵاتان لە ئەمڕۆوە کارا دەبێت و بەپێی بڕیاری تایبەتی ترەمپ دەرچووە، پەیوەندى بە داڕشتنەوەی بازرگانی جیهانییەوە هەیە بۆ سوودگەیاندن بە کرێکارانی ئەمریکا.
بەپێی بڕیارەکە، ئەمریکا باجی نوێ لە 10% بۆ 50% دەگۆڕێت، باجی وڵاتانى بەرازیل 50% و سوریا 41% و سویسرا 39% و عیراق و کەنەدا و سربیا 35% دەبێت، بەڵام وڵاتانی کەمبۆدیا و تایلەند باجی سەر کاڵاکانیان لە 36% بۆ 19% کەمکراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەى داتاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داهاتی گومرگی ئەمریکا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا لە کۆی گشتی ساڵی 2024ی تێپەڕاندووە.