روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی توندوتیژییەوە لە ماوەی مانگی تەمموز 1732کەس لە سوریا کوژراون کە لە نێوانیاندا 1224 کەسیان مەدەنی بوون.
لە راگەیاندراوێکدا، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا توندوتیژى و خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوەى تایفى و ناوچەگەرى لە سوریا بەردەوامە و سیستمێکى دادوەریى کارا نییە بۆ لێپێچینەوە لە تاوانباران، ئەوەش کاریگەریى لەسەر سەقامگیریى گشتیى دروستکردووە.
دەشڵێت، لەو 1224 هاووڵاتییەی سوریا کە کوژراون، 1075 یان لە نێربوون و 89یان مێ، 60یشیان منداڵبوون.