مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، رەزامەندییان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریا نیشانداوە، بەڵام دەبێت کار لەسەر وردەکارییەکان بکرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری تێکنەچێت.
عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە بەشێکە لە رێککەوتنەکەی 10ی ئاداری رابردوو لەگەڵ ئەحمەد شەرع، کە سەرەڕای لاوازیی جێبەجێکردنی، بەڵام کاردەکەن بۆ فراوانکردنی و رێگریکردن لە قۆستنەوەی هەر بۆشاییەکی ئەمنی.