سکرتاریەتی مام جەلال سەردانی د. یاسین رەوف دەکەن

04:56 - 2025-08-04
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی، سەردانی تێکۆشەری دێرین و نوێنەری یەکێتی لە میسر، هەڤاڵ د. یاسین رەوف رەسوڵ یان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
لە سەردانەکەدا، وێڕای بەرز راگرتنی مێژووی خەباتی، چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشکەش کرد.
 لای خۆیەوە د. یاسین سوپاسی وەفدەکەی کرد و جەختی لەسەر درێژەدان بە رێبازی سەرۆک مام جەلال کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان