محەمەد عەبدولڕەحمان
شەهیدی نەمر، تۆفیق محەمەد رەشید ناسراو بە تۆفیقە سوور، لە دایكبووی رۆژی 1/3/1968ی گوندی (میل قاسم) گەرمیانە، بەهۆی بارودۆخی ئەوكاتەی وڵاتەوە نەیتوانیوە بچێتە قوتابخانە.
ساڵی 1991 لە یەكەم چركەساتی بەرپابوونی راپەڕیندا بەشداریی كردووە و رۆڵی بینیوە لە راماڵینی سوپای بەعسدا.
لەمــــــاوەی پێشـــــمەرگایـــــەتییدا بەشداریی چەندین نەبەردیی كردووە و پێشمەرگەیـــــەكی ئـــــازابووە، لە لەشكری شارەزوور و فەرماندەیی سلێمانی و فەرماندەیی یەكی تایبەتی سكرتاریەت پێشمەرگایەتیی كردووە، جارێكیش برینداركراوە.
لە پێناو بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی تیرۆر لـــــە كوردستان، یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی كە چوونە ناو گوندی خیڵی حەمەی شارەزوورەوە، شەوی 23/9/2001 لە شەڕێكی سەختدا لەگەڵ تیرۆریستانی بەناو (جوندولئیســـــلام)، لـــــەگەڵ پۆلێك لە هاوڕێكانی، لـــــە خێڵی حـــــەمە، شەهیدكران.