بەم دواییە پاڵەوانێتی بالەی كوڕان و خانمانی وڵاتانی جیهان ڤۆلی نەیشنس لیگ- (VNL) كۆتاییهات، دوا یارییەكانی خولی خانمان لە پۆڵەندا و خولی كوڕان لە چین بەڕێوەچوون.
خولی خانمان
لە یاریی كۆتایی خولی خانماندا، ئیتاڵیا یەكەم و پاڵەوانی جیهان بوون پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 3-1 لە خانمانی بەرازیلیان بردەوە، لە یاریی دیارییكردنی سێیەمی پاڵەوانێتییەكەشدا بۆ بردنەوەی میدالی برۆنز، خانمانی پۆڵەندا توانیان 3-1 لە خانمانی ژاپۆن ببەنەوە و میدالی برۆنزیان لە ملکرا.
خولی كوڕان
لە یاریی كۆتایی خولی كوڕانیشدا، پۆڵەندا یەكەم و پاڵەوانی جیهان بوو، پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 3-1 لە كوڕانی ئیتاڵیایان بردەوە، لە یاریی دیارییكردنی سێیەمی پاڵەوانێتییەكەشدا بۆ بردنەوەی میدالی برۆنز، كوڕانی بەرازیل توانیان 3-1 لە كوڕانی سلۆڤینیا ببەنەوە و میدالی برۆنزیان لەمل كرا.
لەم دوو یارییەدا، تیپی نموونەیی جیهان و باشترین یاریزانانی سەرجەم شوێنەكانی یاریگا بۆ كوڕان و خانمان بەمشێوەیە دیارییكران:
خانمان
*جولیا كۆدایس- بەرازیل، باشترین بلۆككەری ناوەند.
*گابی-بەرازیل، باشترین كەبسە لێدەری لاكان(چەپ).
*پاوڵا ئیگۆنۆ-ئیتاڵیا، باشترین كەبسە لێدەری پێچەوانە.
*ئەلیسا ئۆرۆ-ئیتاڵیا، باشترین یاریزانی سێتەر.
*ئاگنیزكا كۆرنلۆك-پۆڵەندا، باشترین بۆلككەری ناوەراست.
*ماریم سیلا-ئیتاڵیا، باشترین كەبسە لێدەری لاكان(راست).
كوڕان
*جاکوپ کۆجانۆڤسکی- پۆڵەندا، باشترین بلۆككەری ناوەند.
*کوین ساسک-پۆڵەندا، باشترین كەبسە لێدەری لاكان(چەپ).
*مایکۆ-بەرازیل، باشترین لیبرۆ.
*لیساندرۆ میچیلینۆ-ئیتاڵیا، باشترین کەبسە لێدەری لاکان(راست).
*جان کۆزامیرنیک-سلۆڤینیا، باشترین بۆلككەری ناوەراست.
*ویڵفریدۆ لیۆن-پۆڵەندا، باشترین كەبسە لێدەر.