بیۆنسێ زۆرترین داهاتی لە مێژووی ئەمریكا بەدەستهێنا

12:48 - 2025-08-10
هەمەرەنگ
64 جار خوێندراوەتەوە

بیۆنیسێ خانمە گۆرانبێژی ئەمریكی لە میانی ئاهەنگی خەڵاتی میوزیكی (iHeartRadio) لە شانۆی دۆلبی لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی كالیفۆرنیا خەڵاتی داهێنان وەردەگرێت، بەهۆی ئەوەی كە باشترین ئەلبومی لە ساڵی 2025 پێشكەش كردووە. 
لایف نەیشن لە بەیاننامەیەكدا كە بە پشتبەستن بە بیلبۆرد بڵاویكردۆتەوە، گەشتی كاوبۆی كارتەری بیۆنسێ بووەتە خاوەنی زۆرترین داهات لە مێژووی میوزیكی ئەمریكا و زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە. 
ئاماژەی بەوەشكردووە كە بیۆنسێ یەكەمین هونەرمەندی رەشپێستە زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە و وەك یەكەمین هونەرمەندی ژنی ئەمریكا كە توانیویەتی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت لە دوو گەشتی جیاوازدا. 
ژیار سەعید 

بابەتە پەیوەندیدارەکان