خودای فەیلەسووفان
نوێترین بەرهەمی نووسەر و شارەزای كاروباری ئایینی و فەلسەفە، یونس راوی بە ناوی (خودای فەیلەسووفان) بە تیراژی 500 دانە لەلایەن چاپخانەی پاندا چاپ و بڵاوكرایەوە.
نووسەر لەو كتێبەیدا باس لە 56 فەیلەسووفی جیهان بە درێژایی مێژوو دەكات كە هەركامیان لە گۆشەنیگای خۆیانەوە باسیان لە (هەبوون و خودا و جیهان و مرۆڤ و گەردوون و كەون) كردووە.
نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات كە هەموومان دەزانین خودا پرسێكە و ئایینیش پرسێكی دیكە و فەیلەسووفەكان بە روانگەیەكی فەلسەفی دەڕواننە خودا و پرسی ئایین و ئایینزاكان.
لەو كتێبەدا نووسەر باسی لە فەیلەسووفە ئیسلامییەكان نەكردووە، چونكە پێشتر لە چوارچێوەی كتێبێكی جیاوازدا باسی لەو فەیلەسووفانە كردووە.
نگین ئەمیر