ئەمینداری گشتیی دادگای فیدراڵی دەستبەکار بوو

01:01 - 2025-08-10
عیراق
61 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق دەسبەکاربوونی ئەمینداری گشتیی دادگاکەی راگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا دادگای فیدراڵیی عیراق بڵاویکردەوە، دینا سەباح یەڵدا، کە لە پێکهاتەی مەسیحییەکانە و  وەک شارەزایەک بە ئەمینداری گشتیی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەستبەکاردەبێت.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، دامەزراندنەکە بە گوێرەی ماددەی حەوت لە یاسای ژمارە 25ی ساڵی 2021 دەرچووە، کە تێدا هاتووە دادگا ئەمێنداری کشتیی دەبێت کە شارەزایی و ئەزموونی یاسایی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت، کە پلەو دەسەڵاتی بریکاری وەزیری دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان