بۆ لەمەودوا بە دەرمانێك ددانمان دەچێنینەوە

11:18 - 2025-08-12
هەمەرەنگ
55 جار خوێندراوەتەوە

لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 ەوە زانا ژاپۆنییەكان هەندێ تاقیكردنەوەی كلینكیی سەرەتاییان لەسەر مرۆڤ دەستپێكردووە، ئــەویش بە بـــەكارهێنانی دەرمانی (TRG-035)، ئەو دەرمانە بریتییە لە ماددەیەك بۆ سەرلەنوێ هاندانی گەشەكردنەوەی ددانەكان لە رێگەی رێگریكردن لە پرۆتینی (USAG-1). توێژینەوە سەرەتاییەكانی لەسەر ئاژەڵان كراوە دەریخستووە ئەو ماددەیە توانای دووبارە گەشەكردنەوەی ددانەكانی هەیە، ئێستا لە زانكۆی كیۆتۆ تاقیكردنەوەی ئەو دەرمانە لەسەر گەورە ساڵان و ئەوانەی هیچ نەبێت ددانێكیان لەدەستداوە دەكرێت.
ئەگەر ئەو چارەسەرە سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا بۆ ساڵی 2030 دەبێتە جێگرەوەیەكی سروشتی، لەبری چاندنی ددانی دەستكرد و تاقمی ددان، بەو جۆرە دەرگای شۆڕشێك لەبەردەم زانستی پزیشكیی دداندا دەكرێتەوە.
ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: ibtikarplus 

بابەتە پەیوەندیدارەکان