دیوانی شیعری (ئێوارانی راین) لە نووسینی نووسەر و شاعیر (یوسف مەنتك)ە، كە بە زمانەكانی كوردی و ئەڵمانی و فارسی چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
سەرەتا فەرمانگەی فیدراڵی بۆ بوونەوەرە سیحرییەكان لە ئەڵمانیا رانانێكیان بۆ چاپە ئەڵمانییەكەی كردووە و نووسیویەتی: دیوانی ئێوارانی راین، كتێبێكی جیاوازە لە رووی ریتم و ناوەڕۆكەوە و زمانێكی پاك و روون و سادەی هەیە و رەنگدانەوەی رووداو و هەستەكانی رۆژانەی شاعیر بە ستایلێكی تەواو شاعیرانە و ریالیستانە. دەقەكانی ناو كتێبەكە لە ئەبستراكتدا ون نابن و چیرۆك و بەسەرهاتەكان بە شێوازێكی كۆنكرێتی دەگێڕێتەوە بۆ نموونە دەربارەی خۆشەویستییە ونبووەكان.
یوسف مەنتك لەبارەی چاپە كوردییەكەی دەڵێت: ئێوارانی راین پەیوەندی بە دۆخی ژیانی من و چەندانی وەك من هەیە لە ئەوروپا و ئەڵمانیا بە رۆحێكی بیمارەوە سەیری نیشتمان و كوردستان دەكەین، كتێبەكەم خۆی لە چەندین ناونیشان دەبینێتەوە، كە هەر یەكەیان مێژووی نووسینیان بۆ چەند رووداوێك دەگەڕێتەوە. عادل قادری لە پێشەكی كتێبەكەدا بە ناونیشانی (كورد بوون لەسەر سنوورەكانی جیهان)، بە وردی ناوەرۆكی شیعرەكانی خستۆتەڕوو، زۆربەی شیعرەكان بە هەستێكی نیشتمانیی و نەتەوەیی نووسراون، بۆ نموونە لەسەر قامیشلو و كارەساتی شنگال. شاعیر باسی نەهامەتییەكانی كوردی كردووە، شیعری دڵداریشی نووسیووە، ئەویش وەك زۆربەی گەنجان رۆژێك شێتانە عاشق بووە.
تەها عەبدوڵڵا