فوئاد كەریم ناسراو بە (فوئادی ساز) خوێندكاری قۆناغی چوارەمە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، ئەندامی تیپی مۆسیقای شنروێ-یە و ساڵانێکە سەرقاڵی ژەنینی سازە.
فوئاد بە دوالاپەڕەی وت: كۆمەڵێك مامۆستام هەیە كە توانیومە سوودیان لێ ببینم بۆ فێربوونی ئامێری ساز، هەروەها ئەندامی تیپی مۆسیقای شنروێم، ئێستا بەرهەمێكی زۆری هونەریی بەرهەمدێت كە هەم خراپی تێدایە و هەم بەرهەمی باش. جاران بەرهەمە هونەرییەكان بە دڵ و رۆح بەرهەم دەهێنران بە بێ ئەوەی كە هونەرمەند چاوەڕوانی پاداشت بكات، ئەوەی هونەرمەندان بە ئێمەیان دەبەخشی زیاتر لە رووی مەعنەوییەوە بوو، ئەمەش جێی دڵخۆشی بوو، بەداخەوە ئێستا هونەر زیاتر بۆ پارە و خۆنواندنە تا بۆ هونەر بێت.
لە كۆتاییدا فوئاد ئاماژەی بە هونەری كوردی كرد و رایگەیاند: هونەری كوردی هیچی لە هونەری گەلانی دیكە كەمتر نییە.
ئالان محەمەد