بێ بودجەیی تەنگی بە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كفری هەڵچنیوە

10:21 - 2025-08-13
هەمەرەنگ
45 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كفری ساڵی 2001 دامەزراوە، لە سێ بەشی شانۆ، شێوەكاری و میوزیك پێكهاتووە و ئێستا گرفتی بینا و فەرمانبەریان هەیە.
داود محەمەد بەڕێوەبەری پەیمانگە بە دوالاپەڕەی وت: ئامانج لە دامەزراندنی ئەم پەیمانگەیە پێگەیاندنی كادری پەروەردەیی هونەرییە، هاوكاتیش پەناگەیەكە بۆ هونەرمەندان، لە هەمەموو بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان ئەو پەیمانگەیە رۆڵی باشی گێڕاوە و زۆربەی ئەو گروپانەی ئەمڕۆ لە ئاستی گەرمیان رۆڵ دەگێڕن و كاری هونەری دەكەن هەموویان دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كفرین. 
 وتیشی: گرفتی بینا و فەمانبەرمان هەیە، بیناكە ناوە ناوە پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، هەروەها زۆربەی ئامێرەكانی پەیمانگەکە كۆنن و پێویستیان بە ئامێری نوێ هەیە، بەڵام قەیرانی دارایی بۆتە رێگر و بودجەی دابین نەكراوە تا ئامێرەكان نوێ بكرێنەوە. كێشەیەكی تری پەیمانگەكە نەبوونی ئۆتۆمبێلە بۆ گواستنەوەی خوێندكاران، بە تایبەتی لەكاتی چالاكییەكاندا، هەروەها كێشەیەكی تر كە تەنگی بە پەیمانگە هەڵچینوە، نەبوونی نەسریەیە بۆ چالاكییەكان، چونكە زۆربەی كار و چالاكییەكان پێویستییان بە پارە هەیە بۆی تەرخان بكرێت، كە بەداخەوە ئەو كارە ناكرێت. 
كفری، شیرین دیار 

بابەتە پەیوەندیدارەکان