بەهۆی وتنەوەی دروشم دژی ئیسرائیل لە حەرەمی ئیمام حسێن، 50 زیارەتکاری شیعە لەلایەن پۆلیسی عیراقەوە دەستگیر كراون و دواتر دوای وەرگرتنی بەڵێننامە، سەرجەم زیارەتكارەكان ئازادكراون.
ناوەندی چاودێریی زیارەتكارانی ئێران بڵاویكردوەتەوە، بەپێی یاسای عیراق هەموو دروشمێكی سیاسی لە حەرەمی ئیمام حسێن قەدەغە كراوە و ئەوەش وای كردوە پۆلیس ئەو زیارەتكارانەی ئێران دەستگیر بكات.
بەگوێرەی ئەمارەکان، زیاتر لە سێ ملیۆن و 400 هەزار زیارەتكار لە ئێرانەوە روویان لە نەجەف و كەربەلا كردوە بۆ بەشداری لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن و تا ئێستاش نزیكەی یەك ملیۆن زیارەتكار گەڕاونەتەوە وڵاتەكەی خۆیان.