ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکەیەکی تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێت و لە قۆناغی یەکەمدا 175 پۆلیسی گەشتیاریی بۆ دادەمەزرێندرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و رەزامەندی سەرەتایی وەرگیراوە، بەڵام رێککەوتنی هەولێر و بەغدا پەیوەست بە جێگیربوونی رێژەی میلاکات گرفتی بۆ دروستکردوون.
پۆلیسی گەشتیاری لە رووی میلاکەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەبێت و دەستەی گەشتوگوزار کارەکانیان دیاری دەکات، کە بریتییە لە چاودێریکردنی ناوچە گەشتیارییەکان.