رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیونی عیراق، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتی.
لە پەیامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی بوێر و بەتواناوە، پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین و شانازی بە برای دڵسۆزمان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین، بەبوونی ئەو دەتوانین هیوامان بە دروستكردنی داهاتوویەك بۆ كۆمەڵانی خەڵك و وڵاتەكەمان هەبێت.