یادەوەریی وەرزشی

11:05 - 2022-09-12
وەرزش
362 جار خوێندراوەتەوە
داخل جەبار

خەسرەو گورون

لەژمارەكانی پێشوودا باسی چەند یارییەكی دۆستانە و خولێكی دۆستانەی تۆپی پێم كرد كە تیپی یانەی سلێمانی تیایدا بەشداریی كردو لە شاری هەولێر ئەنجامدار، وا لەم ئەڵقەیەی باسەكەمدا باسی یارییەكی تری دۆستانە دەكەم كەلە یاریگای سلێمانی كردمان.
رۆژی 23/9/2/1988 سەعات 5 ی ئێوارە وەك خۆ ئامادە كردن بۆ خولی پلە دووی یانەكانی عیراق، میواندارییمان لە تیپی یانەی موسڵ كرد و یارییەكی دۆستانەمان كرد، هاندەرێكی مام ناوەند هاتبوون بۆ سەیری یارییەكە، تیمێكی ناوبژیوانی شاری سلێمانی یارییەكەیان بەڕێوەبرد.
راهێنەرانی ئێمە حەمە بچكۆل و ئازاد وەهاب بوون، تیپی میوان بە درێسی سوور و ئێمەش بە درێسی سپییەوە یاریمان كرد، چارەسەركەری تیپیش خوالێخۆشبوو دكتۆر عەتابوو، ئەنجامی یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی سلێمانی 2-0 كۆتاییهات، هەردوو گۆڵەكەی یانەی سلێمانی سەڵاحی شێخ ئەمین لە دەقیقەكانی 20 و 87 دا تۆماریكردن، تیپی میوانیش لە دەقیقەی 75 دا بەلێدانێكی راستەوخۆ تۆماریانكرد.
هەردوو راهێنەر لەم یارییەدا بەپلانی 4-1-3-2 یارییان كرد و پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەش بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی-رزگار عەلی.
*بەرگریی-خەسرەو گورون، هادی كەریم، فەرەیدون كەمال، رزگار مستەفا.
*ناوەندی بەرگریكار-كاوە سدیق.
ناوەند: ئامانجی سەید برایم-كاپتن، سەڵاحی شێخ ئەمین، ئازادی حاجی مەلا شەریف.
*هێرشبەر: حەمەی كەریم، ئالانی چیا.
هەردوو راهێنەر لە یارییەكەدا سێ گۆڕانكارییان كرد، ئالان قادر  بۆ شوێنی ئازاد، ئاسۆ قەلە بۆ شوێنی كاوە، بەختیار رەشید بۆ شوێنی ئالان. ئەم یاریزانانەش یەدەگی تیپەكە بوون: شاهۆ حەمە فەرەج، سۆران ئەحمەد، داخل جەبار،بەكر مستەفا، خەلیلی گۆلچی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان