چۆن خۆمان لە توشبوون بەشەكرە بپارێزین؟

08:30 - 2022-09-19
هەمەرەنگ
1008 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان هەر یەك لە ئێمە تاكو خۆمان بپارێزین لە شەكرەی خوێن پێویستە خۆمان بە دوور بگرین لەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر شەكریان تێدایە. بۆ نموونە، دەتوانین سیستمی خۆراكی كیتۆ یان خۆراكی رووەكی یان خۆراكی تەندروستی بەكاربهێنین بە پێی ئەو شێوازەی كە خۆمان بەباشی دەزانین.

پێویستە چی بخۆین تاكو خۆمان لە شەكرە بپارێزرێین؟

خواردنی (لیمۆ، پیاز، توو، برۆكلی، قاوەی تاڵ، بیبەری سوور، زەردەچەوە) دەمانكات بەخاوەنی تەندروسیتەكی باش و چالاك. بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستییەكی باش بین پێویستە خۆراكی پرۆتینی بخۆین تاوەكو بڕێكی باش لە ڤیتامین و پرۆتینمان دەستبكەوێت، بێگومان تەنها خۆراكی باش یارمەتیدەر نییە بەڵكو وەرزشیش گرنگە بۆ هەموو مرۆڤێك، چونكە وەرزش چالاكترمان دەكات و رێگە لە نەخۆشی و لاوازی و بێهێزیمان دەگرێت. ئەو خۆراكانە چین كە پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین؟

پێویستە خۆمان لە خۆراكی چەور و سوێر و شیرین بەدوور بگرین چونكە بە پلەی یەكەم دێت لە تێكدانی تەندروستی و چالاكی جەستەی مرۆڤ.

دیانا ئەحمەد


بابەتە پەیوەندیدارەکان