زانیاریی نوێ لەبارەی تەندروستی عادل ئیمامەوە ئاشکرا دەکرێت

08:34 - 2022-09-19
هەمەرەنگ
787 جار خوێندراوەتەوە

پێشكەشكاری میسری محەمەد باز، داوا لە خێزانی هونەرمەند عادل ئیمام دەكات كە دەستلەكاركێشانەوەی عادل ئیمام لە هونەر رابگەیەنن، چونكە ئێستا باری تەندروستیی باش نییە و تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە.

دەشڵێت، بەهۆی زۆری تەمەنەوە، بێگومان عادل ئیمام چیتر ناتوانێت بەشداری بكات لە كاری فیلم و درامادا، چونكە تەمەنی گەیشتە 82 ساڵ و تووشی لەبیرچوونەوە بووە، تەنانەت توانای وەستان لەسەرپێی زۆر نییە، هەر بۆیە داواكارین لە خێزانەكەی دەستلەكاركێشانەوە یان دوورکەوتنەوەی هونەرمەند عادل ئیمام لە رێگای راگەیاندنەكانەوە رابگەیەنن و رێز لە داواكارییەكەمان بگرن، چونكە چیتر عادل ئیمام پێویستی بە پشوو هەیە لەم تەمەنەدا.

محەمەد باز ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە خێزانەكەی لە بەرنامەی (ئاخر ئەلنەهار)ی تەلەفزیۆنیدا نوێترین كاری عادل ئیمامیان راگەیاند بەبێ گوێدان بە تەمەنەكەی، لە كاتێكدا هەموو مرۆڤێك لەو تەمەنەدا پێویستی بە پشوو هەیە.

دیانا ئەحمەد


#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان