دوێنێ سێشه‌ممه 27-9-2022 پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ فوتساڵ له وڵاتی كوه‌یت ده‌ستیپێكرد و ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی كوردیش نوێنه‌ری عیراقه بۆ به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كیشوه‌ریه.
له رۆژانی رابردوو،بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا (هاوكار سالار)ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كورد تاقیكردنەوەی لیژنه‌ی ناوبژیوانی یه‌كێتییه‌كه‌ی بۆ بەڕێوەبردنی یارییه‌كانی پاڵەوانیتیه‌كه تێپه‌ڕاندو بڕیاره له‌و پاڵه‌وانێتییه كیشوه‌رییه چه‌ندین یاری به‌رێوه‌ببات .
پاڵەوانێتیی فوتساڵی وڵاتانی ئاسیا تا رۆژی 8-10-2022 به‌رده‌وام ده‌بێت و شانزه هه‌ڵبژارده به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن و عیراقیش یه‌كێكه له وڵاته به‌شداربووه‌كان.
هاوكار سالار ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی 1980ی سلێمانییه، پله‌ی زانستی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره و له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سلێمانی مامۆستایه، هه‌روه‌ها ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تییه له یاریی فوتساڵ
هاوكار سالار، چوار ساڵ له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی كاری كردووه و ده‌یان یاریی نێوده‌وڵه‌تیی فوتساڵی به‌ڕێوه بردووه.