بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆوە

07:51 - 2022-09-28
کوردستان
485 جار خوێندراوەتەوە

بەیاننامەی نێد رایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە  

بەتوندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی موشەکی بالستی و درۆن دەکەین لە لایەن ئێرانەوە دژ بەهەرێمی کوردستانی عیراق کە پێشێلکارییەکی پاساو هەڵنەگرە بۆ سەر سەروەری عیراق و یەکگرتوویی خاکەکەی.

ئاگاداری راپۆرتە هەواڵییەکانین سەبارەت بە قوربانیانی مەدەنی و خەمباری هەر گیانلەدەستدانێکین بەهۆی پەلامارەکانی ئەمڕۆوە. 

هەروەها سەرکۆنەی لێدوانەکانی حکومەتی ئێران دەکەین کە هەڕەشەی پەلاماری زیاتر لە عیراق دەکەن. 

 شانبەشانی خەڵک و حکومەتی عیراق دەوەستین لەڕووی ئەو پەلامارە بێشەرمانەیەوە لەسەر سەروەرییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان