كۆسرەت رەسوڵ عەلی: رۆڵی گرنگی خۆتان بگێڕن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

10:40 - 2022-10-16
عیراق
330 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزم: كاك دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق.
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عیراق و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاڕاستەدەكەم، هیواخوازم سەركەوتووبن لەو ئەركە نوێیەدا و رۆڵی گرنگی خۆتان بگێڕن بۆ دەستەبەركردنی مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عیراق لەم كاتەدا، كە عیراق و ناوچەكە بە تەنگژەی گەورەی سیاسی و گۆڕانكاری گەورەدا تێپەڕدەبێت، ئەركتان قورستر دەكات، هیوادارم بە پشتیوانی هەموو لایەك سەركەوتووبن لەم ئەرك و بەرپرسیارێتییە نوێیەدا و ببنە كۆكەرەوەی سەرجەم جیاوازییەكان و رۆحی تەبایی و پێكەوەژیان و پێكەوە كاركردن بنەمای كاركردنتان بێت.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان