مام جەلال یەكەمین سەرۆك كۆماری کورد

05:10 - 2024-04-05
کوردستان
346 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک مام جەلال لە 6ی نیسانی 2005 دوای هەڵبژاردنی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا، ئەمڕۆ 19 ساڵ بەسەر ئەو رۆژە مێژووەدا تێدەپەڕێت.


لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ سەرۆک کۆمار

سەرۆک مام جەلال بووە یەکەم سیاسیی کورد لە مێژووی عیراقدا پۆستی سەرۆکی وڵات وەربگرێت بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی گەلی کورد، یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مێژووی ئەو عیراقدا، لە چوارچێوەی دەستووری نوێی عیراقدا.


سەمامی ئەمانی پێبەخشرا

 بە هۆی لێهاتوویی، سیاسەتی حەکیمانە، ئاشتەوایی و برایەتی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عیراقدا بەو هۆیەشەوە لەلایەن ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان نازناوی سەمامی ئەمانی بەخشییە سەرۆک مام جەلال.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە یاداشتەکانیدای لەبارەی سەرۆک مام جەلال نووسیویەتی: "غیابی لە عیراقدا پڕ‌‌نابێتەوە، چونكە بە ئەزموون و تەمەنێكی مەعریفی خۆی بوو بووە مایەی خێر بۆ گەلانی عیراق و هەموانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكردەوە، غیابی سەرۆك مام جەلال بەهیچ شێوەیەك لە عیراق پڕ‌‌نابێتەوە، چونكە تێڕ‌‌وانینێكی واقعی بۆ بارودۆخەكان هەبوو، كە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەركردەكانی دەكردە دۆستی خۆی و بەمەبەش سەرنجی سەركردەكانی بەلای خۆیدا راكێشا بوو".

باڵیۆز د. محەمەد سابیر دەشڵێت: "لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد و لەدوای كۆچی دوایی، هیچ سەركردەیەك نییە هێندەی سەرۆك مام جەلال سیاسی بووبێت و هێندە رۆڵی گرنگی لە عیراق و ناوچەكەدا ببینێت، سەرۆك مام جەلال بەڕ‌‌استی سەمامی ئەمان بوو نەك هەر بۆ كورد، بەڵكو بۆ هەموو عیراق، بەشاهیەی دۆست و نەیارەكانی گەرەنتیكاری پاراستنی هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكانی عیراق و كۆكەرەوەی دیدگە و ڕ‌روانگە جیاوازەكان بوو".


پەرۆشییەکان بۆ سەرۆک مام جەلال

سەرۆک ئۆباما کاتێک مام جەلال نەخۆش بوو ئەم نامەیەی نارد بەهۆی نەخۆش کەوتنەکەیەوە "خۆشەویستم فەخامەتی جەنابی سەرۆک، هەستێکی ناخۆش دایگرتم کاتێک هەواڵی نەخۆش کەوتنتم بیست، جەنابی سەرۆک بەڕێز بۆ چەندین ساڵ دۆستێکی گەوری ئەمریکا و سەرکردەیەکی سەرەکی لە عیراق و دیموکراتی نوێ و ئەمریکا و عیراق هاوبەشی نێوان وڵاتەکەمان و بە هۆی هەڵوێستی ژیرانەتان سوودی وەرگرتووە هیوای زوو چاکبوونەوەی خێرا و تەواو دەخوازم جێگەی ئومێد و هیوامە کەلە نزیکدا بگەڕێتەوە سەرکارەکەت".

تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەریتانیا لە پرسەی سەرۆک مام جەلال لە شاری لەندەن وتی: "ئێمە کۆبوونەوەی زۆرمان لەگەڵ مام جەلال پێکەوە هەبوو، زۆر کاتی باشمان پێکەوە بەڕێکرد، ئێمە کاتی بێ وێنەمان پێکەوە بەسەر برد ئاڵۆگۆڕی بەسەرهاتی زۆرمان کرد بیروڕامان لەبارەی جیاوازی رابردوو و ئایندە گۆڕییەوە، بە بۆچوونی من جەلال تاڵەبانی تایبەتمەندی هەبوو بەرچاوی هەبوو ئەو تەنها سەرکردەیەکی مەزن نەبوو، بەڵکو دەوڵەتمەداریش بوو:
یەکەم: تایبەتمەندی زیرەکییەکەی بوو، ئەو کەسێکی ژیر بوو، کارامەیی و توانای هەبوو لە دەست وپەنجە نەرمکردن لەگەڵ هەرقورسترین سیاسەت لە جیهاند.
دووەم: تایبەتمەندی کە هەیبوو بریتی بوو لە سووربوون، بیر لە هەموو ئەوکاتانە بکەرەوە رووبەڕووی ئەو بووبووەوە، کاتێک وادیاربوو ئەو دۆزەی لە دڵیدا شیرینە لە بارەی ئازادکردنەوە بوو.
سێیەم: تایبەتمەندی ئەو تایبەتمەندییە کە من لە بارەی زیرەکییەکەیەوە و سوور بوون لەسەر مرۆڤایەتییەکەی دەینرخێنم، ئەو پیاوێکی بە خەم بوو پیاوێکی شایستە بوو".


رۆژێكی مێژوویی

ئەو رۆژە مێژوویی بوو  بۆ گەلی كورد، چونكە یەكەمجار بوو لە مێژووی حكومڕ‌انی عیراقدا كوردێك وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا، هەر لەو رۆژەشدا جۆرج بۆش، سەرۆكی ئەمریكای ئەو کات پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە سەرۆك مام كرد، لە لایەكی تریشەوە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێ جیاوازی رژانە سەر شەقامەكان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕ‌ی كە كوردێك توانی ببێت بە سەرۆك كۆماری عیراق، هەروەها لە لایەن ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ژمارەیەكی زۆر بەرپرسان پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە لە سەرۆك مام جەلال و گەلی كورد كرا.
 

رۆڵی سەرۆك مام جەلال لە عیراق

 پاش ئەوەی كە سەرۆك مام جەلال وەك سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا، سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقی لە ژێر چەتری پێكەوەژیان كۆكردەوە، ئەوەش ئەركێكی قورس بوو، عیراقییەكان ئەو هەوڵەیان بەرز دەنرخاند، بەڵام لەدوای نەخۆشكەوتنی ئیدی كێشەكان سەریان، بەزیرەكی و سیاسەتی ناوازەی خۆی توانیبوو ئەو ئەركە قەرسە رایی بكات چونكە عیراق چەندین پێكهاتە لە خۆ دەگرێت و بیروڕ‌او مەزهەبی سەرجەیمان جیاوازە وەك كورد و عەرەب و توركمان و ئێزیدی و ئاشووری و كلدانی و مەسیح ... ئەمە جگە لەوەی عەرەب كە لە دوو مەزهەب پێكهاتوون سوننەو شیعە.
                                                                              دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

#مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان