سەرۆک کۆمار پەیامێکی لە سەرۆکی روسیاوە پێگەیشت

02:58 - 2022-10-24
عیراق
352 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممە 24ی ئۆکتۆبەر 2022، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بروس کۆتراشیف باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە عیراق.
لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆز پەیامێکی نووسراوی لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا گەیاند بە سەرۆک کۆمار کە تیایدا پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق، هەروەها تەئکیدیشی کردوەتەوە لەسەر ویستی خۆی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لە لای خۆیەوە د.لەتیف جەمال رەشید لە رێگەی باڵیۆزەوە سڵاو و پێزانینی خۆی گەیاند بە سەرۆکی روسیا و دوپاتیکردەوە لە ویستی عیراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەو دووقۆڵی کە هەردوو وڵات پێکەوە گرێدەدات، هەروەها کارکردن بۆ فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و گەل بەدیبهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان