پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ محەمەد شیاع سودانی

11:18 - 2022-10-27
عیراق
430 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکان.
بەبۆنەی دەستپێکردنی ئەرکی نوێ و متمانەپێ بەخشینتان لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین.

ئەمە سەرەتایەکی نوێ و هیوابەخشە بۆ جێبەجێکردنی رێکار و هەنگاوە دەستوورییەکان لەپێناوی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر لە وڵاتدا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش هەیە لەپێناوی سەرخستنی کارنامەی حکومەتی نوێ، پڕۆسەی چاکسازی و بەهێزترکردنی پایەکانی دەوڵەتداری. بەندەش هاوکار و پشتیوانتان دەبم لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و پتەوکردنی پەیوەندییە نیشتمانییەکان، کە ئەمەش خۆی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هەموو گەلانی عیراق، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبینێتەوە.
هیوادارین حکومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خواست و ویستی هەموولایەک بێت و بەرەو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر هەنگاوبنێت.

جارێکیتر پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.


دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
27ی تشرینی یەکەمی
2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان