سیاسییەکان تەمەنیان درێژە

10:52 - 2022-11-06
دووتوێ
456 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئاشکرای کرد ئەوانەی لە سیاسەت کاردەکەن تەمەنیان زۆر لە خەڵکانی ئاسایی درێژترە و باشتر دەژین، توێژینەوەکە لەنێوانی ساڵانی 1945 تا 2017 ئەزموونی لەسەر 57500 سیاسەتمەداری جیهانی لە وڵاتەکانی ئەمریکا، ئوستورالیا، نەمسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، سویسرا، کەندا، فەرەنسا، نیوزلەندا و بەریتانیا کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کەسیاسەتمەداران تەمەنیان بەڕێژەی 3-7 ساڵ لە خەڵکانی ئاسایی زیاترە و درەنگتر دەمرن.
ئەو توێژینەوەیە هۆکاری درێژی تەمەنی سیاسییەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە لە پێش هەمویاندا باشی باری داراییانە کە هاندەرێکی چاکە بۆ خۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشی و خۆپارێزی تەندروستی، هۆکاری تریش بریتییە لە چالاکی و زۆر بیرکردنەوە و جموجۆڵ و بەکارهێنانی مێشکیان کە وادەکات درەنگتر لە خەڵکانی ئاسایی تووشی بیرچوونەوە و شێرپەنجەی مێشک بن، هەروەها بوونی هۆشیاری تەندروستی و کەمی رێژەی جگەرەکێشان تیایاندا هۆکاری ترن.

سەرچاوە:
 European Journal of Epidemiology

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان