ئەو خواردنانەی تەمەن کورت دەکەنەوە

10:58 - 2022-11-13
دووتوێ
620 جار خوێندراوەتەوە

وەک زانراوە گۆشت و چەوری زیان و سەوزەو میوەش قازانج دەگەیەنن، بەڵام زانیاری تازەتر لە توێژینەوەیەکی زانکۆی   Michigan ئەمریکی راگەیەنراوە و زانایان بۆیان سەلماوە کە خواردنە سەفەری و خێراکان وەک هامبەرگەر و لەفەی گۆشت و  و فینگەر..هتد زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، لەتوێژینەوەکەدا 5853 جۆر خواردن لێیان کۆڵدراوەتەوە و کاریگەریەکانیان لەسەر کۆی گشتی تەمەنی مرۆڤ  پێوراوە بە شێوەیەک پۆلین کراون و ئەوانەی زیان و قازانجیان هەیە لێک جیاکراونەتەوە.
ئەنجامەکان دەڵێن خواردەمەنییە خێراکان تەمەن کورت دەکەنەوە، بەتایبەتیش ئەوانەی گۆشتی گاو چەوریان تێدایە، هەورەها خواردنەوە کهولییەکان و گازییەکان وەک کۆلاو ڤانتاو سپرایت و شەربەتە گازیەکانی تر زیانبەخشن و رێژەی کۆی گشتی تەمەن کورت دەکەنەوە، جگە لەوانەش فینگەر و پیتزای ئامادەکراو و ماکەرۆنە و باستورمە و کەرە و لەفەی گۆشت و باڵی مریشک و پەلەوەرەکانی تر لە لیستی خواردنە خراپەکاندان.
لە باشەکانیش کە کاری نەرێنی ناکەنە سەر کۆی گشتی تەمەن و زوو مردن بریتین لە هەموو جۆرە بەرهەمە رووەکییەکان و میوە و گۆشتی ماسی و گۆشتی پەلەوەری تری تازە و چەرەزات و برێشکە و میوە و شیر و هێلکە.

سەرچاوە: RTL.DE

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان