هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ژیان محەمەد عەلی هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت کە ماوەیەکی زۆر ئازایانە و بەورەیەکی بەرزەوە بەرەنگاری ناخۆشی و نە خۆشی کرد.
لە ناخی دڵمانەوە خەم و ماتەمی خۆمان بە ئێوە و کچەکانی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان رادەگەیەنین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان