له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
له دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی بوكه‌ری ئه‌مساڵ له رۆژی 17/10/2022دا، رۆژی 18/10/2022 كۆڵۆمبیا پیرۆزبایی له نووسه‌ری سریلانكی (شیهان كاروناتیلاكا) كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ریتانییه ره‌سه‌نه‌وه له‌پای نووسینی رۆمانی (حه‌وت مانگه‌كه‌ی مالی ئه‌لمیدا) كه باسی ئه‌و رابردووه خوێناوییه ده‌كات له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا دوورگه‌كه به‌خۆیه‌وه بینی. له میانه‌ی قسه‌كانیدا وته‌بێژی حكومه‌تی كۆڵۆمبیا ئاماژه‌ی بۆ نووسه‌ر (شیهان كاروناتیلاكا) كرد و گوتی: ((ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌ی نووسه‌ر مایه‌ی شكۆمه‌ندی وڵاته‌كه‌یه‌تی)) هاوكات لیژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاته‌كه ئاماژه‌یان به‌و لێهاتوویی و بوێری و چاونه‌ترسی و دۆخی كۆمیدیایه كرد كه نووسه‌ر له رۆمانی ((حه‌وت مانگه‌كه‌ی مالی ئه‌لمیدا))دا سه‌لماندوویه‌تی.
ئه‌م رۆمانه دووه‌م رۆمانی كاروناتیلاكای (47) ساڵه، ده‌بێته جێگای نرخاندنی جیهان له‌دوای رۆمانی (پیاوه چینی)یه‌كه‌ی نووسه‌ر كه له‌ساڵی 2011دا بڵاوی كرده‌وه و به‌تایبه‌تی خه‌ڵاتی كۆمۆنوێڵسی به‌ده‌ستهێنا.
*رۆمانێكی خه‌یاڵی:
وه‌زیری راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئێستای كۆڵۆمبیا (گوانا واردانا) هاوكات نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ماییشه گوتی: سوپا رێگری له خودی خۆی كردووه له ده‌رهێنانی فیلمێك سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس (ریچارددی زوێسا) له ساڵی 1990دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا نزیكه‌ی (60) هه‌زار كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا و بیرمه‌نده‌كان ناچار بوون وڵات به‌جێبهێڵن به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن و تۆقاندنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌زیره ئه‌وه‌ی بۆ رۆژمانووسه‌كان دووپاتكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆمانه خه‌ڵاتكراوه له داهاتوودا وه‌رگێڕدرا بۆ فیلم ئه‌وا حكومه‌تی نوێی كۆڵۆمبیا و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی رێگری لێ ناكه‌ن.
رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه خه‌یاڵییه له‌چوارچێوه‌یه‌كی كۆمیدیای ره‌شدا رووده‌دات له نێو پایته‌ختی سریلانكادا له كۆڵۆمبیا له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئارادا بوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ساڵی (2009)دا كۆتایی پێهات و له‌ئه‌نجامدا (100) هه‌زار كوژراوی لێكه‌وته‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه وێنه‌گرێكی ره‌وشت جیاوازه له جیهانێكی پڕ خۆشنوودیدا به‌ئاگادێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات بزانێت كێ كوشتوویه‌تی.
*به‌هایه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی:
كارۆنیتالاكا خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن خاتوو كامیلای هاوژینی شا چارلزی پادشای به‌ریتانیاوه وه‌رگرت له میانه‌ی ئاهه‌نگێكدا له‌شاری له‌نده‌ن سازكرا و ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی خه‌ڵات دابه‌شكردن بوو له شێوه‌ی ئاماده‌بوونی به‌شداران سازكرا له ساڵی 2019ه‌وه به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه.
نووسه‌ر دووه‌م كه‌سه له‌سریلانكادا ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته كه ده‌به‌خشرێته نایابترین رۆمان به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوكرابێته‌وه له دوای مایكڵ ئۆنداتچیز، بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی بوكه‌ری ساڵی 1992 له پاداشتی نووسینی رۆمانی (نه‌خۆشه ئینگلیزه‌كه) بێجگه له‌نرخه مه‌عنه‌وییه گه‌وره‌كه‌ی و چه‌سپاندنی پله‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له ئه‌ده‌بی جیهانیدا، وه‌رگری خه‌ڵاتی بوكه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی پاداشتێكی ماددی به‌هاكه‌ی ده‌گاته (50) په‌نجا هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، نزیكه‌ی (60) شه‌ست هه‌زار دۆلار.
شایانی باسه له‌ساڵانی پێشووتردا هه‌ندێك له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كان كه به زمانی ئینگلیزی ده‌نووسن بوونه خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته له نێویاندا سه‌لمان روشدی، مارگرێت ئیتوود، و هیلاری مانتڵ كه مانگی رابردوو له ته‌مه‌نی (70) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه: www.elaph .com