کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی مام لە بەغدا دەکرێت

04:03 - 2022-11-28
عیراق
284 جار خوێندراوەتەوە

بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبنەوە بۆتاوتوێکردنی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تری گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات .
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی ، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر (تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان، یاسای ھەڵبژاردن، لیژنەکانی پەرلەمانی عیراق، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بەسنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران). مام لە بەغدا دەکرێت 
بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبنەوە بۆتاوتوێکردنی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تری گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات .
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی ، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر (تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان، یاسای ھەڵبژاردن، لیژنەکانی پەرلەمانی عیراق، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بەسنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران).

بابەتە پەیوەندیدارەکان