״مەسیحییەكانی عیراق پێگەیەكی شكۆداریان هەیە״

10:19 - 2022-12-06
عیراق
327 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازیكرد لە یونادم كەننا سكرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراسی ئاشووری و وەفدی هاوڕێی و تەئكیدیكردەوە كە «پێویستە هەنگاوی جدی بنرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارە مەسیحییەكان بۆ زێدی خۆیان».
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە مەسیحییەكانی عیراق پێگەیەكی شكۆداریان لە وڵاتدا هەیە و هاوشانی پێكهاتەكانی تر بەشدارییان كردووە لە بنیاتنانی وڵات و روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكاندا، ئاماژەشیكرد بە گرنگیی بەشداریی مەسیحییەكان كە چالاكانە رۆڵببینن لە ژیانی سیاسی، كۆمەڵایەتی و كەلتوری لە وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان