ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عیراق،
لەسەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران جێگیر بوون، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت،
سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەسەر سنوورەکان جێگیردەکرێت.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق
بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و
بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور لەگەڵ وڵاتانی درواسێدا، یەکەمین کاروانی
ھێزەکانی پاسەوانی سنوورگەیشتوونەتە سەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران.
وتیشی، ئامانجی بڵاوبوونەوەی ھێزەکانی
پاسەوانی سنور، کۆتاییھێنانە بە پێکدادانەکانی نێوان پارتە کوردییەکان و سوپاکانی
ئێران و تورکیا، ھەروەھا بۆ رێگریکردنە لە ھێرشی زەمنی سوپای ئێران بۆ سەر خاکی عیراق.
لە لایەکی ترەوە مەھدی تەقی ئامرلی
ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، عیراق
رێکاری تری ھەیە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی، لەوانە جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی
ئاسمانی لەسەر سنوورەکان و ئێستاش عێراق چاوەڕانی گەیشتنی کاروانێکی تری ئەو
سیستەمەیە لە فەرەنساوە.