بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاندووە کە 17 کەس لە رووداوەکەی دووکان برینداربووە و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە"
سامان نادر وتیشی"برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سووک بووە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە و ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی برینی ئەوانی دیکەین و تەنها لەبەر دڵنیابوون لە تەندروستییان هەندێکیان دەهێنین بۆ سلێمانی''.