سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری رۆشنبیریی هەرێم دەکات

02:29 - 2022-12-06
عیراق
499 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە محەمەد حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان کە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار.
سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەکانی نیشاندا، جەختیکردەوە لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیی کەلتووری و فیکریی نێوان گەلانی عیراق بۆ پتەوکردنی چەمکەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی و پێویستی هەماهەنگی بۆ بەرەوپێشبردنی جوڵانەوەی هونەری و ئەدەبی و گرنگیدان بە نووسەران و بیرمەندان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان