برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک تۆفیق کانی وەتمانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (محەمەد)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان