رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی باران روو لە ھەرێم دەکات

04:53 - 2022-12-11
کوردستان
721 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی ھەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی رەوشێکی نا سەقامگیری کەشوھەواوە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و دەبێتە ھۆی باران بارین.
بەپێی راگەیەنراوێکی کەشناسی، لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەوە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست روو لە ناوچەکە دەکات و باران بارین بەشێوەی نمەباران لە ناوچەی جیاجیاکان دەستپێدەکات.
دەشڵێت، لەگەڵ باران باریندا بارستە ھەوایەکی ساردیش روو لە ناوچەکە دەکات، ئاستی باران مامناوەند دەبێت و ھەروەھا لەگەڵ باران بارین  لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەباریت.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، بەگشتی رۆژی پێنجشەممەش کۆتایی دێت.

#کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان