شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: پێویستە پشتیوانی مەكتەبی رێكخستن بكەین

08:29 - 2023-01-24
کوردستان
272 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك سەردانی مەكتەبی رێكخستنی لە سلێمانی كرد و لە لایەن سەركەوت زەكی، لێپرسراوی مەكتەبی رێکخستن و لێپرسراوی بۆردەکان و ئەندامانی مەکتەبەوە پێشوازیکرا.

لە دیدارێكدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لە گرنگی و پێگەی مەكتەبی رێكخستن كرد و رایگەیاند، مەكتەبی رێكخستن دڵی حزبە و خوێندنگەی پێگەیاندنی كادرە و سەرچاوەی هێزی یەكێتییە، لە كاتی هەڵبژاردنەكانیشدا رۆڵی بەرچاوی دەبێت لەگەڵ تەواوی ئۆرگانەكانی تردا، بۆیە پێویستە هەموومان پشتیوانی بكەین بۆ سەركەوتن و گەشەكردنی.

سەركەوت زەكی سوپاسی ئەو پشتگیرییەی كرد و تەئكیدیكردەوە كە درێغی ناكەن و ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیكەن بۆ بەهێزكردنی یەكێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان