ئاسۆ شورتەی هەڵبژارد

12:00 - 2023-02-06
وەرزش
315 جار خوێندراوەتەوە

ئاسۆ رۆستەم-ی یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی عیراق لەجامی كەنداودا بوو بە ئەستێرەیەكی دیاریی تۆپی پێی كوردستان و عیراق و ئێستا یەكێكە لە یاریزانە دیار و ناودارەكان لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و تەنانەت ئاسیاش.
ئەم یاریزانە كوردە لەیانەی نەورۆزەوە وزەو تواناكانی دەركەوت، وەرزی رابردوو لە خولی نایابی یانەكانی عیراقدا دووەم گۆڵكاری خولەكە بوو، بۆیە یانەی سالمییەی كوەیتی توانی لە یانەی نەورۆزەوە بیباتە ریزەكانی و ماوەیەكیش لەو یانەیە یاریی كرد.
دوای تەواو بوونی خولی جامی كەنداو، ئەم یاریزانە ئەو بۆندەی لەگەڵ یانە كوەیتییەكە هەیبوو، خۆی هەڵیوەشاندەوە و لەم چەند رۆژەی رابردوودا بۆندێكی نوێی لەگەڵ یانەی شورتەی عیراق مۆركردو ئێستا یاریزانی ئەو یانەیەی شاری بەغدایە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان