لەو یارییەدا ئەم ریكۆردانە تۆمار كران

12:05 - 2023-02-06
وەرزش
357 جار خوێندراوەتەوە

یانەی بارسیلۆنا رۆژی چوارشەممەی رابردوو 1/2/2023 یارییە دواخراوەكەی خۆی بەرامبەر یانەی ریاڵ بیتیس كرد كە یارییەكی دواخراوی هەفتەی حەڤدەیەم بوو بەرامبەر ریاڵ بیتیس و توانیشی 2-1 یارییەكەی بباتەوە.
بەم بردنەوەیە و ئەو یارییە بەرامبەر بیتیس، بارسیلۆنا و خولی ئیسپانیش یارییەكانی چوونیان كۆتاییانهاتووە و لەدوێنێ یەكشەممەوە یارییەكانی قۆناغی گەڕانەوەی دەستپێكردووە و بارساش دەبێت یەكەم یاریی گەڕانەوەی لەگەڵ سیڤییا كردبێت.
بەو بردنەوەیەی بارسا لە ریاڵ بیتیس كە یارییەكە لەیاریگا سەختەكەی پینۆ ڤیامارینی تایبەتە بەیانەی بیتیس كرا، ئەم ئامار و ریكۆردانەی خوارەوەی تۆمار كرد: 
*بارسا بوو بەیەكەم یانە لە خولی ئیسپانیدا بتوانێت لەشەش یاریی یەك لەسەر یەكدا لەو یاریگایە لە ریاڵ بیتیس بباتەوە.
*یەكەم یانەی ئەو وەرزەی خولەكەش لە قۆناغی چوونی یارییەكانی ئەم خولەدا بتوانێت 50 خاڵ كۆبكاتەوە.
*لەكۆی 19 یاریی قۆناغی یارییەكانی چوون، 9 یاریی دەرەوەی یاریگای خۆی بردۆتەوە، واتە لەسەرجەم یارییەكانی چووندا تەنیا یەك دۆڕاندنی هەیە.
*یەكەم یانەیە لەم قۆناغەی یارییەكاندا تەنیا یەك دۆڕاندنی هەیە بە ریاڵ مەدرید و ئەم دۆڕاندنەشی لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بووە.
*تەنیا دوو یارییش یەكسانبووە هەردووكیشیان لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر رایۆڤالیكانۆ و ئیسپانیۆڵ بووە.
*لە ورەزی 2017-2018 ەوە ئەمە یەكەم جارە كۆی خاڵەكانی لە یارییەكانی قۆناغی چووندا دەگەیەنێتە 50 خاڵ.
*پێشتریش ئەم وەرزانە توانیویەتی كۆی خاڵەكانی لە سنوری 50 خاڵ تێپەڕێنێت:
-2012-2013 (55 خاڵ).
-2010-2011 (52 خاڵ).
-2017-2018 (51 خاڵ).
-2008-2009 (50 خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان