كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن و مافی پێكهاتەكان و ژنان لە هەرێمی كوردستان.
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لە زاری ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئەمریكاوە رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان، بۆیە دووپاتیدەكاتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پابەندە بە پشتیوانیكردن لە ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی راگەیاندن.
ئێرڤن هیكس دەڵێت، ئەمریكا پێیوایە پێویستە رۆژنامەنووسان و ناوەندە میدیاییەكان رێگەیان پێبدرێت هەواڵەكان بگەیێنن بەبێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانكردن و تۆڵەسەندنەوە.
هەر سەبارەت بەو تەسكردنەوەی ئازادی و مەترسی و ترساندنی رۆژنامەنووس و چالاكوانان، ئەیهان حەسەن نوێنەری زیندانیانی بادینان لە یادی دووساڵەی سزادانی زیندانیانی بادیناندا دەڵێت، ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەكردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاكسازی لەگەڵ گیراوەكانمان تا راددەی گومانی (پیلانی رەش و تیرۆری بایۆلۆجی).
نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێكدا رای گشتی ئاگادار دەكاتەوە كە مەترسی لەسەر ژیانی سزادراوانی بادینان هەیە كە "رۆژنامەنوس و چالاكوانن" و دەڵێت، گومانی تیرۆری بایۆلۆجی زیندانیانی بادینان ھەیە و بۆ پشكنین داوای لیژنەیەكی باڵای تەندروستی دەكەین و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نەكرێت، لەسەر نووسینی كۆمێنت تا سەرۆك حزبێك دەكەوێتە بەر مەترسی گرتن.
زیندانیانی هەولێر و دهۆک مافیان پێشێل دەکرێت
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، جیاوازییه‌كی زۆر له مافی زیندانیانی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆكدا هه‌یه، پێویسته زیندانیانی هه‌ولێر و دهۆكیش وه‌ك زیندانیانی سلێمانی مافه‌كانیان پارێزراو بێت.
به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند، جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان مافی زیندانكراوانی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆكدا هه‌یه، له سلێمانی مافی زیندانیان پارێزراوتره.
ده‌شڵێت، به‌ڕوونی نیگه‌رانی ئه‌مریكا له پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕ‌ین و مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان دیاره و داوای ئازادی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.
به‌شدار حه‌سه‌ن له‌رێی PUKMEDIA وه داوا له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و کونسوڵی وڵاتان كرد، كه به‌ده‌م مافه‌كانی زیندانیانی هه‌ولێر و دهۆكه‌وه بچن و رێگه نه‌ده‌ن مافه‌كانیان له‌وه زیاتر پێشێل بكرێت.
PUKMEDIA