خەڵاتەكانی THE BEST

11:15 - 2023-02-27
وەرزش
304 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ
تیشكۆ

هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرتاسەری جیهاندا ئەمڕۆ دووشەممە بە دیار تیڤییەكانەوە چاوەڕوانی ئەوەدەكەن بزانن خەڵاتەكانی ئەمساڵی زەبێست (THE BEST)  چۆن دەبن و كام یاریزانە كوڕ و كچە دەبێتە یەكەم یاریزانی ساڵ و لەگەڵیشیدا كام دوو راهێنەرە دەبنە باشترین دوو راهێنەری تیپەكانی كوڕان و كچان  و كام دوو گۆڵچییەش دەبنە دوو باشترین گۆڵچی كوڕان و كچان.
فیفا ساڵانە لەم كاتەدا خەڵاتی باشترینەكانی خۆی بە ناوی (THE BEST) ە وە دابەشدەكات و باشترینەكانی ساڵی رابردووی خۆی دیارییدەكات، ئەمڕۆ دووشەممە 27/2/2023 سەعات 9 ی شەو لە بارەگای یەكێتیی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA)كە لە زیوریخی سویسرایە، مەراسیمەكە دەستپێدەكات و ماوەی نزیكەی دوو سەعات دەخایەنێت.
سەرجەم پاڵێوراوەكان
پاش ئەوەی لیستێكی گەورە بۆ سەرجەم باشترینەكان دیارییكراو ژمارەیەكی زۆر لە یاریزان و راهێنەران و پاڵێوراوەكانی تری لەخۆ گرتبوو، ئێستا لیستەكە كورتكراوەتەوە و هەرلیستە تەنیا سێ كەسی لەخۆگرتووەو لەهەر لیستە تەنیا یەك كەس دەبێتە براوەی خەڵاتەكە، لیستە كورتكراوەكەی سەرجەم باشترینەكان ئەمانەی خوارەوەن: 
باشترین یاریزان-كوڕان
*لیۆنێل مێسی، پاریس سانجێرمان-ئەرجەنتین، كەریم بن زیمە، ریاڵ مەدرید-فەرەنسا، كلیان مباپێ، پاریس سانجێرمان-فەرەنسا.
باشترین یاریزان-كچان
*ئەلیكسیا پۆتییاس، بارسیلۆنا-ئیسپانیا، ئەلیكس مۆرگان، سان دییگۆ-ئەمریكا، بیس میدا، ئەرسناڵ-ئینگلتەرا.
باشترین راهێنەر-تیپەكانی كوڕان
*كارلۆ ئەنچیلۆتی، ریاڵ مەدرید-ئیتالیا، پیپ گواردیۆلا، مان سیتی-ئیسپانیا، لیۆنێل سكالۆنی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین-ئەرجەنتین.
باشترین راهێنەر-تیپەكانی كچان
*سۆنیا بۆمباستۆر، لیۆن-فەرەنسا، پیا سۆند هاگە، هەڵبژاردەی كچانی بەرازیل-سوید، سارینا ویگمان، هەڵبژاردەی كچانی ئینگلتەرا-هۆڵەندا.
باشترین گۆڵچی-كوڕان
*تیپۆ كۆرتوا، ریاڵ مەدرید-بەلجیكا، یاسین بۆنۆ، سیڤییا-ئیسپانیا،ئیمیلیانۆ مارتینیز، ئەستۆن ڤێللا-ئەرجەنتین.
باشترین گۆڵچی-كچان
*ئان كاترینا، چێڵسی-ئەڵمانیا، ماری ئێرپس، مان یونایتد-ئینگلتەرا،كریستیان ئێندلەر، لیۆن-چێڵسی.
خەڵاتەكانی تر
جگەلەو خەڵاتانەی سەرەوە فیفا لەلای خۆیەوە چەند خەڵاتێكی تریشی دیارییكردووە و دابەشیان دەكات کە بریتین لە:
*خەڵاتی بۆشكاش بۆ جوانترین گۆڵ.
*خەڵاتی فیفا بۆ سپۆرتترین جەماوەر.
*تیپی فیف پرۆ-كوڕان كە تیپی نموونەیی جیهانە و 11 یاریزانی كوڕ دیاریی دەكرێن.
*تیپی فیف پرۆ-كچان كە تیپی نموونەیی جیهانە و 11 یاریزانی كچ دیاریی دەكرێن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان