جەمال کۆچەر: دیاریکردنی پشکی ھەرێم بەڕێژەی 12.67٪ گەڕانەوەیە بۆ دواوە

10:01 - 2023-03-04
کوردستان
302 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ئەگەر پشکی ھەرێم بە 12.67٪ دیاریبکرێت ئەوا گەڕانەوەیە بۆ دواوە، چونکە لە بودجەی 2021 پشکی کورد بە 13.9٪ دیارکرابوو.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو وەفدانەی ھەرێم کە دەڕۆنە بەغدا بۆ کۆبوونەوە و رێکەوتن لەسەر بودجەی عیراق، لەگەڵ پەرلەمنتاران و ئەندامانی لیژنەی داراییدا کۆنابنەوە، لە چۆنێتی رێکەوتنەکان ئاگادارییان ناکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی پشکی ھەرێم لە بودجەی 2023 دا بە رێژەی 12.67٪ ، گەڕانەوەیە بۆ دواوە، چونکە لە بودجەی ساڵی 2021، پشکی ھەرێم بە رێژەی 13.9٪  دیاریکرابوو.
جەمال کۆچەر جەختیکردەوە، وەفدەکانی ھەرێم پێویستە لەگەڵ پەرلەمانتاراندا، بەتایبەت لیژنەی دارایی دانیشتن بکەن، لە پێشنیاز و رێکەوتنەکان ئاگاداریان بکەنەوە، بۆ ئەوەی نەکەونە ھەڵەوە وەک ساڵانی رابردوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان