سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئەڵمانیا پەیمان بەیەکتری دەدەن کارێک بکەن کە روسیا باجی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیا بۆ ماوەی یەک سەعات دوو بەدوو کۆبوونەتەوە و باسی شەڕی ئۆکرانیا و روسیایان کردووە و تەئکیدیان کردۆتەوە لەسەر پێویستی کۆدەنگی جیهانی بۆ رەتکردنەوەی شەڕ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بایدن و شۆڵتز بەناوی وڵاتەکانیانەوە پەیمانیان بەیەکتری داوە کە روسیا باجی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بدات.