لە عەرەبییەوە: قەیس قەرەداغی
ده‌نگێكی شیعری له هه‌رێمێكه‌وه كه ته‌ژییه له خۆشه‌ویستی و هونه‌ر و هه‌ست و نه‌ست، له كوردستانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به روح و داهێنان. ده‌نگه زیندووه‌كه‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر كه كۆمه‌ڵه شیعره‌كه‌ی به به‌رامه‌ی وێنه و پیت نه‌خشاندووه و ناسكی مرۆڤبوونی شۆڕده‌بێته‌وه ناو هه‌موو قه‌سیده‌كانی.
ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی كه‌ژاڵ له ئه‌سڵدا به زمانی كوردی نووسراون و دوایی كراون به عه‌ره‌بی كه خوێنه‌ر له نێویاندا جۆره‌ها ره‌هه‌ندی روناكبیری به‌دی ده‌كات و ره‌هه‌نده شیعرییه‌كانی وێنه‌ی دیكه‌ی لێده‌بێته‌وه كه داهێنان تێیاندا بنه‌مایه‌كی روحی لەخۆدەگرێ كه بناخه‌كه‌ی ئاوازه.
كه‌ژاڵ قه‌ڵه‌مێكە هه‌ستی جوانی لێده‌تكێ باس له جۆره‌های بابه‌ت ده‌كات كه گرنگترینیان خۆشه‌ویستییه كه دڵی گه‌وهه‌ری ژیان و دڵی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یەی شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ نێو هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی دیكه.
شاعیر لێره‌دا زۆر به جوانی ده‌گه‌ڕ ێته‌وه تافی ناسكی منداڵی كه خۆشه‌ویستی تێیدا فریشته‌یه‌كی سپییه نیشته‌جێی دڵانه و دواتر ده‌كشێ به‌ره‌وه تافی لاوی و خۆشه‌ویستیش هه‌ر وه‌كو باڵدارێك نه‌شونما ده‌كات. شه‌وق و ره‌ونه‌ق به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. شه‌وق بۆ خۆشه‌ویست و ره‌ونەق بێ له ئامێزگرتنی له‌گه‌ڵ حه‌زی شكاندنی هه‌مو ئه‌و ته‌وق زنجیرانه‌ی دێنه رێگای و كۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێ بیانسه‌پێنێ هه‌موو له پێناوی ژوان و ئه‌وجا شاعیر له ده‌رگای جۆرێكی تر له خۆشه‌ویستی ده‌دات ئه‌ویش خۆشه‌ویستی نیشتمانه و زۆر به ئازاره‌وه پێمان نیشانده‌دات كه جه‌نگ چی ئاسه‌وارێك له سه‌ردڵی نیشتمان به‌جێدێڵێ و چۆن مرۆڤ له نیشتماندا ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی ونبوو. مه‌نه‌لۆگی نیشتمان و مه‌رگ ئاماده‌یه و هه‌میشه‌ییه.
شیعرەکانی ئازار و خوێنیان لێده‌چۆڕێ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی باس له خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن، رووباری خه‌م كه‌ندڕێكی زۆری دروستكردووه و ریتمێكی تایبه‌تی داوه به‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی. خود حزورێكی تایبه‌تی هه‌یه و زاڵ بووه به سه‌ر بناغه‌ی وێنه شیعرییه‌كاندا.
ئه‌م شیعرانانەی كه‌ژاڵ بۆنی رابردوویه‌كی قووڵی لێدێ كه‌له‌پوری كوردی ڕه‌سه‌نیش به‌شداره له پێدانی روویه‌كی تازه‌گه‌رێتی به شیعره‌كانی، شیعره‌كان له بیری قووڵەوە هه‌ڵده‌قوڵێن و وێنه‌ی شیعر ده‌به‌خشن به ژن. خۆشه‌ویستی ژنه شاعیر ژنی شیعر ، ژنی دیوانه‌ی شیعر. ئه‌و ژنه‌ی ئه‌م شیعرانه‌ی نووسیوه زۆر ورد توانیویه‌تی ئازادی و هه‌وڵی یه‌كسانی به‌رجه‌سته بكات و له خۆشه‌ویستیشدا هه‌وڵیداوه ئیسپاتی خۆی بكات هه‌قی ژنێتی و یه‌كسانی دیاری بكات، شاعیر لێره‌دا گۆرانی بۆ ژیان و پیرۆزی مافی مرۆڤ وتووه، زۆر جاریش ویستوێتی سوود له قامووسی سروشت و داستان ببینێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی وێنه شیعرییه‌كانی خۆی.
ژن و شیعر و شاعیر ریتمێكی شیعرییه كه له نێو دڵانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، شیعرەکان به شێوازێكی نوێ نووسراون تابلۆیه‌كی گه‌وره‌یان نه‌خشاندووه كه پڕه له روح و هه‌ست، له دواییدا ده‌خوازم سوپاسی ئه‌و مامۆستایه‌نه بكه‌م كه شیعره‌كانیان كردووه به عه‌ره‌بی، ئه‌وان نه‌بان ئه‌م توحفه‌یه نه‌ده‌كه‌وته به‌رده‌ستمان، هه‌روه‌ها له دڵه‌وه سوپاسی كچی شاعیر ده‌كه‌م كه ده‌قه‌كانی بۆ ئاماده كردین، دروود له روحی شاعیری زیندوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر.